دوورینەوەی پەردەی کچێنی قەدەغەیە لەكوردستان

پەردەی کچێنی چەند شانەیەکی تەنکە لەدەرەوەی کۆئەندامی زاوزێ ئافرەتان شتێکی زیادەیە هیج سودێکی زانستی نیە تەنها لەکاتی کردنی پەیوەندی سێکسی یان بەربونەوەو یان هەڵگرتنی شتێکی زۆر قورس حادیسەکی گەورە لەناودەچێ خوێن دەبینێ و ئەوکات جابونەوەی مە حاڵە لەبەر ئەوەی شوێنێکە کەمترین خوێنی بۆدەجێتن وەهەرشوێنێک هەربرینێک کەکەم خوێنی بۆبجێتن چابونەوەی نیە و زەعمەتە لە.

 
ڕاپۆرت:پەریهان عومەر
دکتۆرە دیلمان پزیشیکی دادوەری
دکتۆرە دیلمان پزیشیکی دادوەری

داوێک دەهێن لەوبەری پەردە بۆ ئەوبەری پەردە ئەویش ( 48 ) سەعات پێش زەواج دەیکەن، ئەگەر زیاتری بەسەر بڕوا بە ئەکیدی ئەو داوە خۆی ناگرێ

دکتۆرە دیلمان پزیشیکی دادوەری لەسەر ئەم بابەتە گوتی:ئێستادا چاکردنەوەی پەردەی کچێنی خۆی شتێکی زانست هەیە پێی دەلێن (های مینۆ پلاستی) لەدەوڵەتە ئەوڕوپیە کان دەکرێتن و نەشتەرگریەکی سەهل و ئاسانە بەڵام بلێین ناجیحە سەد لەسەد ناجیح نیە ج چاکردنەوەی پەردەی کچێنی مرۆڤایەتی ڕێگای پێنەداوە چونکە شتێکی هەڵخەڵەتاندنە بەلام ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ لەناو کوردستاندا هەڵخەڵەتاندنی کچانە واتا کۆمەڵە مامانێک هەنە یان کۆمەڵە کارمەند و کەسانێک هەنە لە پەنا کۆڵانان هەڵدەستن بە جاکردنەوەی پەردەی کچێنی بەشێوەی وەکو مافیا کاردەکەن ودەلێن چاکردنەوەی پەردەی کچێنی دەکەین بەهیج شێوەیەک نەلێی دەزانن نەدەشزانن لە ڕوی زانستیە تەنها پارە لەو کەسە بەردەدەنەوە دەیانەوێ پەردەی کچێنیەکەی بۆ چاکەنەوا ئەویش داوێک دەهێن  لەوبەری پەردە بۆ ئەوبەری پەردە ئەویش ( 48 ) سەعات پێش زەواج دەیکەن ئەگەر زیاتری بەسەر بڕوا بە ئەکیدی ئەو داوە خۆی ناگرێ و بەردەبتەوا چونکە ئەوشوێنە خوێنی بۆ ناجێ بۆئەوەی برینێک بگرێت”.

پەردەی کچێنیم جاکردۆتەوە بە حەفسەد دۆلاو هەشت سەد دۆلار،  لەگوندەکان! بەڵام لەناو شارەکان و لەهەولێر دا بە سێ هەزار دۆلاریش چاكیان کردۆتەوە، واتا سی وەرەقە تەنها بۆ چاکردنەوەی پەردەی کچێنی


بە ئەکیدی و لەسەدی سەد لێرە کەس دەورەی لەسەر نەدیوە کەس نایزانێ جایکاتەو ئەوەی کەدەیکە ن فێڵە من نامەی  زۆر زۆرم بۆ هاتوە ئەو نامانەی  کەمن بۆم هاتووە هەمویان باسی لەوە دەکەن، پەردەی کچێنیم جاکردۆتەوە بە حەفسەد دۆلاو هەشت سەد دۆلار،  لەگوندەکان بەڵام لەناو شارەکان و لەهەولێر دا بە سێ هەزار دۆلاریش چاكیان کردۆتەوە، واتا سی وەرەقە تەنها بۆ چاکردنەوەی پەردەی کچێنی.
 هەندێک کەسان دەلێن جاکردنەوەی پەردەی کچێنی شتێکی گرینگە بۆ هەندێک حاڵەت و هەندێک شت بەڵام جیدەکەیت؟! لەکەسێک بۆنمونە پەردەی کچێنیەکەی چاکردۆتەوە لەلایی ئەو گروپانە و دوایش جانەبۆتەوە شەوی هاوسەرگیری هەمو شێک کەشف دەبێت لەوانەیە بشكوژرێت و حالەتی کوشتنی لێبکەویتەوە،  بەداخەوە ئێستا وەکو بازرگانی لێهاتوە مامانەکان و ئەوانەی لە کۆلانان بەکاری دەهێنن وەکو مافیا، ئەوەش بەهۆی کەلتورێکی سەقەتمان هەیە کەکچ ئەوەندە دەترسێ پەردەی کجێنی نەمێنێ پەنا دەبا بۆ ئەوەی پەردەی کجێنی خۆی جابکاتەوە، ئەگەر بێت و ئێمە لەکۆمەڵگا هەوڵ بدەین کە ڕۆلی پەردەی کچێنی نەمێنێ بەوجۆرە، چونکە ڕاستی و پاکیزەی کچ بە پەردەی کچێنی نەبەستراوەتەوە، هەموکاتێک و لەسەدی سەد ئەوکاتە دەوری وانە نامینێ لەناو کۆمەڵگاو ئەم جۆرە مرۆڤانە كە بازرگانی بەوە دەكەن”.
پارێزەر محمد شێخ دارا
پارێزەر محمد شێخ دارا

دەبێت بەڵێندان بەهاوسەرگیری راشکاوانە بێت تەنها بلێت خۆشم دەوێیت یا دیاری بۆببات ئەوە نابێتە بەلێندان. دەبێت کورەکە مەبەستی هەڵخەلەتاندن بێت و زەواجی لەگەل نەکات

پارێزەر محمد شێخ دارا  لەبارەی لایانی یاسایی بۆ ئێمە دوا و راگەیاند: تاوانی هەڵخەڵەتاندنی مێینە و نەمانی پەردەی کچێنی لەڕوانگەی یاسایی سزادانی عێراقی.مادەی ( ٣٩٥ ) هەڵخەڵەتاندن بە بەڵێنی هاوسەرگیری کورێک بەلێن (وعد) ئەیات بەکچێک کە زەواجی لەگەل بکات وە لەژێرکاریگەری ئەم بەلێنە کچەکە هەلدەخەڵەتێنی و زۆر شت لەپێناوی ئەکات تا دەگاتە سێکس کردن لەگەڵی دواتر کورەکە کەگەیشتە مەرامی خۆی وازی لێدەهێنت و بە جێی دەهێلێت. کەدیارە بۆ ئەم تاوانە کۆمەلێک مەرجمان پێویستە کەدەبێت هەبێت:
1_دەبێت کرداری جووت بوونەکە لەژێر کاریگەری بەلێن بەزواجەکەدا بووبێت.
2_تەمەنی 18 ساڵی تەواو کردبێت ئافرەتەکە.
3 کوڕەکە ئامادەنەبێت زواج لەگەڵ کچەکەدا بکات دوای ئەو کارە.
تەنها بەلێندان بەهاوسەرگیری تاوان نییە بەڵکو مەرجە کرداری سێکس رووبدات.
بەلێندان بەهاوسەرگیری مەرج نییە تەنها تایبەت بێت بە کچ، بەڵکو دەکرێت ژنێک بێت پیاوی نەمابێت.
دەبێت بەڵێندان بەهاوسەرگیری راشکاوانە بێت تەنها بلێت خۆشم دەوێیت یا دیاری بۆببات ئەوە نابێتە بەلێندان. دەبێت کورەکە مەبەستی هەڵخەلەتاندن بێت و زەواجی لەگەل نەکات بەڵام ئەگەر بچێت بۆ داخوازی کچەکە رازی نەبێت یان باوکی رازی نەبێت تاوانەکە تشکیل نابێت.
لەم حاڵەتانەی باسمان کرد دەبێت کردارەکە ڕووبدات وە ببێتە هۆی ئەوەی ئافرەتەکە پەردەی کچێنی لەدەست بدات.وەدوای ئەوەی لەدەستی داو کوڕەکە ئامادە نەبوو کچەکە بهێنێت بەبێ هیچ هۆکارێک ئەوە سزای یاسایی بریتییە لە زیندانی کردن لە ٣مانگ تاکو ٥ ساڵ”.

لەبەر هۆکاری کۆمەڵایەتی و خێزانی، چەندەها ئافرەت ئەم تاوانانە دەشارنەوە و خۆیان دەکەنە قوربانی

 ئایا ئەگەر کچێک بەڵێنی زواجی دا بەکورێک و دوای پەشیمان بۆوە، ئایا هەمان سزا دەدرێت؟
 
پارێزەرەی یاسایی لەوەڵامدا گوتی خێرا سزا نادرێت،بەڵام ئەگەر کورەكە سێکسی لەگەل کچە کردبوو کچەکە خۆشی رازی نەبیت زەواج بکات لەگەل کورەکە وە ئەگەر هەشبێت ئەو حالەتە موباحە دەکەوێتە چوارچێوەی ئەو حالەتەی خوارەوە:
ئەنجامدانی کرداری سێکس کردن لە روانگەی یاساوە یاسا ئەو کردارە بەتاوان هەژمار ناکات ئەگەر ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدابوو :
۱-ئەگەر بەرەزامەندی کچەکە بوو
ئەگەر رەزامەندی نەبوە ئەوا دەبێتە تاوانی دەست درێژی سێکسی ماددە (۳۹۳ ).
۲- پێویستە کچەکە هاوسەرگیری نەکردبێت .
ئەگەر هاوسەرگیری کردبوو دەبێتە ماددە (۳۷۷ ) ناپاکی هاوسەرێتی.
۳-کچەکە تەمەنی (۱۸ ) سال تەواو کردبێت
ئەگەر لەو تەمەن کەمتر بوو دەبێتە تاوانی جوتبوون لەگەڵ کەسیکی نەوجەوان ماددە (۳٩٣).
٤- پێویستە کردارەکە بەشێوەیەکی ئاشکرا نەکرێت.
ئەگەر ئەو مەرجەی تێدانەبوو ئەوە دەبێتە تاوانی کرداری ئابڕو بەر ماددە (٤٠۱ ).
٥-پێویستە جوتبوون لەژێر بەلێنی هاوسەرگیری کردندا نەبێت ئەگەر لەژێر بەلێنی هاوسەرگیرکردن بووە دەبێتە تاوانی خەلەتاندنی کچ بە بەلێنی هاوسەرگیری کردن ماددە (۳۹۵ ).
٦- لەبەرامبەر برە پارەیەکدا نەبێت ئەگەر کردارەکە بەرامبەر بەپارە بوو دەچێتە چوارچێوەی تاوانی رووبەرووبونەوەی لەشفرۆشی.
بۆیە لەهەموو ئەم حاڵەتانەدا ئەگەر کچ بووە قوربانی تاوانەکە ئەوا مافی تۆمارکردنی سکالای هەیە.
بەڵام لە رۆژگاری ئەمڕۆدا زۆربەی ئافرەتان ئەم تاوانە دەشارنەوە و ڕوو لە دکتۆرەکان دەکەن بۆ چاکردنەوەی ئاسەواری تاوانەکە و بێ ئەوەی داوای سزایی بجوڵێن و ڕوو بکەنە دادگاکان.
لەبەر هۆکاری کۆمەڵایەتی و خێزانی، چەندەها ئافرەت ئەم تاوانانە دەشارنەوە و خۆیان دەکەنە قوربانی
بۆیە نەمانی ئاسەواری ئەم تاوانە، دەبێتە هۆی زەرەرمەند بوون لە داهاتوودا، وە کەوتنەوەی چەندەها کێشەی گەورەتر، وەک دروست بوونی منداڵ و نەزانینی نسبی منداڵ، دەرباز بوونی تاوانباری تاوانەکە و نەدانی سزای یاسایی بەسەریدا، بۆیە کاتێک دکتۆرێک ئەم کارە دەکات دەبێت مۆڵەتی جهاتی رەسمی وەرگرتبێت بۆ ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییە.
بۆیە کاتێک ئەم تاوانە لە دادگاکان شاردرانەوە دەبێتە هۆی ئەوەی، تاوانباران بێ تاوان دەرچن وە قوربانی تاوان زەرەر مەند بن و قەرەبوو نەکرێنەوە، وە تێچووی نەشتەرگەری بکەوێتە سەر شانیان سەرەڕایی زەرەر مەند بوونیان،بۆیە وتەی کۆتاییمان هۆشیار بوونەوەی ئافرەتانە لەو تاوانە و هانا بردنیانە بۆ دادگاکان لە حاڵەتی تاوانی وادا.

دوای ئاشکرا دەبم و دەم کوژن.

 
لەو بارەیەوە قوربانیەك بەناوی خوازراوەوە قسەی بۆ خواكورك دەكات و دەلێت بەهۆی ئەشق و خۆشەویستی ئێستا لەباروودۆخێكی دەروونی زۆر خراپ دا دەژیم لەو بارەیەوە سارا ئەحمەد( ناوی خوازراوە) ئەو کچەی کە لەلایەن کوڕێکەوە بەناوی خۆشەویستی و ئەشقەوە پەردەی کچێنی لەدەست داوە،  باسی حاڵەتی خۆی بۆ ئێمە کرد گوتی: لە ئێستادا بارێکی دەرونی زۆر ناخۆش بەسەر دەبەم، لە هەموو روویەکەوە هەست بە رووخان و تاوان دەکەم، ناش وێرم بچمە لای دکتۆر تاوەکو ئەو پەردەی کە ئێستا دەکڕێ بیکەم، ئەو کورەی کە هەڵی خەڵاتاندم ناتوانێ زەواج بکات لەگەڵم، ئەوەی کە ماوەتەوە لەخۆشەویستی ساخستە تەنها خەم و ئازار بۆمن هیچی تر نیە، وە ئەو کچە دەلێت ناشتوانم لەگەڵ هیچ کەسی تر زەواج بکەم چونکی دوای ئاشکرا دەبم و دەم کوژن.
Back to top button