میدیاكانی لاهور جه‌نگی بۆچی به‌ میدیاكانی پارتیان نه‌گوت كه‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی خۆسوتاندن هه‌یه‌ له‌ پێش يوئێن؟

سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ئين ئارتى زانيارى نوێ له‌باره‌ى ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ى ميدياكانى پارتى له‌لايه‌ن ميدياكانى لاهور جه‌نگى بۆ ئاماده‌بوونيان له‌كاتى خۆسوتاندنى ئه‌و گه‌نجه‌ى 25 ساڵيه‌ى له‌به‌رده‌م يوئێن دوێنێ سێشه‌ممه‌ خۆى سوتاند و ده‌لێ: گوتيان نابێت ميدياكانى سه‌ربه‌ پارتى ئاگاداربكه‌ينه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر بزانن كارێكى وا هه‌يه‌ ده‌زگائه‌منييه‌كان لێ ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌ و خۆسوتاندنه‌كه‌ ناكرێت .

 

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 19-5-2021،سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئێن ئارتی به‌ده‌زگاى ميديايى خواكوڕكى گوت :” كاتێك ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی سوتاند له‌به‌رده‌م یوئێن له‌هه‌ولێر هه‌واڵه‌كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ میدیاكانی به‌ناو ژیان داوه‌ ده‌لێت په‌یامنێره‌كه‌ی ژیان به‌دزی میدیاكانی پارتی چه‌ند میدیایه‌كی سه‌ر به‌خۆیان واتا سه‌ر به‌لاهور ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ كه‌سێك خۆی ده‌سوتێنێت، نابێت میدیایی پارتی بزانن چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان بزانن ده‌زگا ئه‌منيیه‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ به‌نهێنی چوونه‌ بۆ وێنه‌گرتنی خۆسوتاندنه‌كه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ى دوێنێ له‌به‌رده‌م يوئێن به‌به‌رچاوى ئه‌وا ئاگرى له‌جه‌سته‌ى خۆى به‌ردا وه‌كو له‌ ڤيديۆ و وێنه‌كانيش كه‌ناڵه‌كان ديارن سه‌ر به‌كێنه‌”.

میدیاكانی یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی میدیاكانی پارتی ئاگادار نه‌بن به‌نهێنی چوونه‌، چونكه‌ پێیان وابووه‌، ئه‌گه‌ر میدیای پارتی بزانن ئه‌وه‌ خۆسوتاندنه‌كه‌ ناكرێت، چونكه‌ ده‌زگای ئه‌منی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شلێت، ” میدیاكانی یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی میدیاكانی پارتی ئاگادار نه‌بن به‌نهێنی چوونه‌، چونكه‌ پێیان وابووه‌، ئه‌گه‌ر میدیای پارتی بزانن ئه‌وه‌ خۆسوتاندنه‌كه‌ ناكرێت، چونكه‌ ده‌زگای ئه‌منی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌تا به‌و جۆره‌ گوتوویانه‌ “نابێت میدیاكانی پارتی ئاگادار بن چونكه‌ هه‌موویان پاراستنن و رێگری ده‌كه‌ن له‌خۆسوتاندنی ئه‌و گه‌نجه‌. ئه‌وه‌ نه‌سی قسه‌ بووه‌ به‌ ئێمه‌ش گوتراوه‌.”

Back to top button