سێناتی ئه‌مریكا نه‌خشه‌رێگایه‌ك بۆ سزادانی ئێران ده‌خاته به‌رده‌م تره‌مپ
خواكوڕك
ئه‌نجوومه‌نی سێناتی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران به‌هۆی به‌رنامه‌ی مووشه‌كیه‌كه‌ی و رەفتارەكانی كە بۆتە هۆی ناسەقامگیری ناوچەكە پێویسته بخرێته ژێر به‌ند و گه‌مارۆی نوێی سیاسی و ئابووری.
رۆژی 19/2/2017 له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سیناتۆری كۆماری، لینزی گراهام رایگەیاند، هیچ شتێك ناتوانێت رێگری لە كۆنگرەی ئەمەریكا بكات بۆ ئەوەی سزای زیاتر بەسەر ئێران‌دا بسەپێندرێت.
ده‌شڵێت، بەرنامەی موشەكی ئێران ژێرپێخستنی بڕیارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكانە و كۆماریەكانی سێنات بە زووی پرۆژە یاساكان پێشكەشی ئه‌نجوومه‌نی سێنات دەكەن تا بە هۆی تاقیكردنەوەی موشەكی لەلایەن ئێرانەوە سزای زیاتری بەسەردا بسەپێنێت.