كونسوڵی سعوودیە بۆ سهرۆك بارزانی: ویستی وڵاتهكهمانه پهیوهندییهكانی لهگهڵ ههرێمی كوردستان فراوان بكات
ڕۆژی پێنجشەممە ٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد بن سلێمان ئەلعەسیری كونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی سعوودیە لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا كونسوڵی نوێی سعوودیە لە هەولێر پێزانینی بۆ گەشەسەندن هەرێمی كوردستان هەبوو كە سەرباری بوونی تەحەددیاتی زۆر بووژانەوەی بەرچاو لە هەرێمی كوردستان ڕووی داوە. هەروەها ویستی وڵاتەكەشی بۆ فراوانتركردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بواری سەرمایەگوزاری و ئابووری و بوارەكانی تر بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و شانشینی سعوودیە و سوپاسی سعوودیەی كرد كە لە كەمكردنەوەی قورسایی باری ئاوارەكان هاوكار و یارمەتیدەری هەرێمی كوردستان بووە. هەروەها سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی نوێی سعوودیە لە ئەرك و كارەكانی لە هەرێمی كوردستان خواست.