هەولێر : ژوورى بازرگانیی ئۆکرانى (ICC) کرایەوە

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2021.6.23، به‌ئاماده‌بوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى و نوێنه‌رى په‌رله‌مانى كوردستان و كونسڵ و نوێنه‌رانى وڵاتان و نێرده‌ دبلۆماتیه‌كان، نووسینگه‌ى لقى هه‌ولێرى لێژنه‌ى نه‌ته‌وه‌یى ئۆكرانى بۆ ژوورى بازرگانى ICC له‌شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ پارێزگارى هه‌ولێر له‌ ووتارێكدا، ڕایگه‌یاند: “به‌ناوى پارێزگاى هه‌ولێر پیرۆزبایى گه‌رم له‌ كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى لقى هه‌ولێرى ICC ده‌كه‌ین، ئومێد ده‌كه‌ین ببێته‌ به‌شیكی گرنگ له‌پێناو ئه‌وئاواته‌ گه‌وره‌یه‌ىى ئه‌و گروپه‌ هه‌یه‌تى و له‌كوردستانیشدا بتوانن كاره‌كانیان ڕه‌نگدانه‌وه‌ى به‌ئاڕاسته‌ی باشتر كاركردن و سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهینان و بازرگانى بێت”.
پارێزگاري هه‌ولێر، هه‌روه‌ها گوتى: “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌چوارچێوه‌ى یاسا به‌ركاره‌كانى به‌تایبه‌ت له‌ چوارچێوه‌ى یاسا وه‌به‌رهێنان، هه‌موو ئاسانكارییه‌كی خستۆته‌ ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى باشترینی كۆمپانیا و باشترین سه‌رمایه‌گوزاران له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه‌گوزارى خۆيان بخه‌نه‌كار و له‌ده‌ره‌نجامدا خه‌ڵكی كوردستان تییدا سوودمه‌ندبێت و ئه‌وانیش كاری كولێتی به‌رز پێشكه‌ش به‌ خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، ئێمه‌ش وه‌كو پارێزگای هه‌ولێر، له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م و ڕێنماییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دڵنییای به‌سه‌رمایه‌گوزه‌ران و وه‌به‌رهێنه‌ران ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ ده‌ده‌ین له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی ئاسانكاری بۆ خستنه‌ ڕووی زه‌مینه‌سازی و ده‌رفه‌ت ڕه‌خساندن بۆ ده‌ڕه‌خسێنین بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترين شێوه‌ كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن”.

لاى خۆشيه‌وه‌ د. ئەحمەد باڵەک، سەرۆکى دەستەى کارگێڕی و نوێنەرى بازرگانیى ئۆکرانى، ڕاگەیاند: “بازرگانیى ئۆکرانى زیاتر لە یەک ملیۆن کۆمپانیا له‌خۆ ده‌گرێت، بەشێکە لە کۆی دەستەى (icc) کە بە گرووپی بازرگانیى نێودەوڵەتى ناسراوە و 45 ملیۆن کۆمپانیا تێیدا بەشدارن، کۆمپانیاکانى هه‌رێمى کوردستانیش دەتوانن بێنە ناو ئەو گرووپە و ئاڵوگۆڕى زانیاری و ئەزموون بکەن”.

 

 

Back to top button