نهێنی له‌باره‌ی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی دوو گه‌ریلاكه‌ی په‌كه‌كه‌ ئاشكرا ده‌بێت

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی دوو گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ له‌چیای قه‌ره‌چووغ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ بۆ ئازادی ئۆجه‌لان ئه‌و چاڵاكیه‌یان ئه‌نجام داوه‌، به‌دواداچوونێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌م ده‌نگۆیه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ و ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی خۆشه‌ویستی و ویستی هه‌ڵهاتن له‌ناو په‌كه‌كه‌، ئه‌و كاره‌یان به‌سه‌رداهێناون.

به‌پێی راپۆرتێكی هه‌فته‌نامه‌ی وشه‌، دوای دروست بوونی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌نێوان دوو گه‌ریلاكه‌ به‌ناوه‌كانی (عه‌لی و ژین) له‌كاتى ده‌وامى ئاسایى خۆیان، بڕیارى هه‌ڵاتن ده‌ده‌ن كه‌ بچن بۆ شارۆچكه‌ی مه‌خموور له‌ ڕێكه‌وتى 10 شوبات، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و قولانه‌وه‌ گیراون كه‌ به‌ده‌ورى كه‌مپه‌كه‌ هه‌ڵكه‌نراون.

راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، به‌ره‌به‌یانییه‌كى زووی رۆژی 13ى شوبات، ژین و عه‌لى له‌ چیای بڵباسى قه‌ره‌چووغ، بۆمبێكیان لێ ده‌به‌سترێت و بڕیارى دادگاى په‌كه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌ردووكیان ده‌ته‌قێننه‌وه‌، رۆژێك دواتر كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ “ڤالانتاین” رۆژی خۆشه‌ویستی” په‌كه‌كه‌ هه‌واڵه‌كه‌یان وا بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ “دوو ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌ بۆ ئازادی ئۆجه‌لان خۆیان ته‌قانده‌وه‌”.

Back to top button