پاوانخوازی په‌كه‌كه‌ گه‌یشته‌ چیای قه‌ره‌چووغ

خواكوڕك

پارتی كرێكارانی كوردستان دوای دروست كردنی چه‌ند گرووپی چه‌كداری له‌ شه‌نگال و دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی درایی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی، ئێستاش خه‌ریكی دروستكدرنی هه‌مان به‌زمه‌ له‌ شارۆچكه‌ی مه‌خموور.

ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ چه‌كدارانی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ له‌ چیا و ناوچه‌ به‌رزه‌كانی مه‌خموور خه‌ریكی دروست كردنی تیمی چه‌كداری و ره‌بایه‌ دروستكردنن، هه‌روه‌ها له‌چه‌ند شه‌قامێكی گشتی شارۆچكه‌كه‌ خاڵی پشكنینیان دانانه‌وه‌ و ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م خه‌ڵك و دانیشتوانی گونده‌كان دروست ده‌كه‌ن.

یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی زۆرترین داگیركاری و ئاسته‌نگه‌كانی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ دروست كردووه‌ چیای قره‌چووغه‌، كه‌ده‌كه‌وێت به‌شی باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌، په‌كه‌كه‌ له‌و چیایه‌دا چه‌ندین گرووپی چه‌كداری دروست كردووه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆریش ره‌بایه‌ی‌ له‌سه‌ر چیاكه‌ درووست كردووه‌.

له‌ ئێستاشدا بوونی ئه‌و چه‌كدارانه‌ مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌ و بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری لای هاوڵاتیان دروست كردووه‌ و پێیانوایه‌ شاره‌كه‌یان هاوشێوه‌ی شه‌نگال و قه‌ندیل به‌ده‌ست چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه‌ ده‌بێته‌ سه‌ربازگه‌ و هه‌ر رۆژه‌ و به‌بیانووێك رێگری له‌ هاتووچۆ و ژیانی ئاسایی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌كات.

Back to top button