هه‌ولێر : چلەی ماتەمینیی شه‌هیدانی چیای مەتینا بەڕێوەچوو
لە شاری هەولێر ڕێوڕه‌سمی چله‌ى ماته‌مينى بۆ پێنج شههيدى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌رێوه‌چوو كه له‌لايه‌ن چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌وه له چياى مهتينا هاتنه شههيدكردن.
لیوا عەزیز وەیسی، فەرماندەی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ى زێرەڤانی كه به‌شدارى رێوڕه‌سمه‌كه بوو ڕای گه‌یاند: ئێمە پابەندین بە ئامۆژگاریی سەرۆک بارزانی، کە نابێ خوێنی کورد بە دەستی کورد بڕژێ، بەڵام بەداخەوە لە ناوچە سنوورییەکان هێزەکانی پەکەکە لەسەر زەوی و وڵات و سنووری کوردستان، خوێنی پێشمەرگەکانمان دەڕێژیت.
عه‌زيز وهيسى گوتیشی: ئێمە چل ڕۆژ بەر لەمڕۆ چووینە چیای مەتینا بۆ ئەوەی هەم ناوچەکانی خۆمان بپارێزین، هەمیش چەند خاڵێکی پاسەوانی لەوێدا دابنێین، بەڵام بەهۆی ئەوەی چەکدارانی پەکەکە شەڕیان پێ فرۆشتین، پێنج پێشمەرگەیان لێ شەهید کردین، ئێمە پابەندین بە بەڵێنی پاراستنی خاکی کوردستان و لەسەر ئەم بەڵێنەش خوێنمان بڕژێ بۆمان شانازییە.
شەهیدان عیماد، کاروان، هەژار، ئەزوەر، قائد، دواى ئه‌وه‌ى به‌ر له چل رۆژ هاتنه شه‌هيد كردن ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه رێوهڕسمى چله‌ى ماتهمينيان بە ئامادەبوونی کەسوکاریان له‌شارى هه‌ولێر بەڕێوە چوو.