نێچيرڤان بارزانى به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربان : جه‌ژن بكه‌ينه بنه‌مايه‌ك بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و ئاشته‌وايى و هه‌موومان پێكه‌وه یه‌کڕیز و ته‌با بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر بۆ كوردستان هاریکار بین.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانى پيرۆز له په‌يامێكدا پيرۆزبايى له خانه‌واده و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان، هێزه ئه‌منییه‌کان و ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عيراق و جيهان ده‌كات و، جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازێت و، رايده‌يگه‌ينێت: له‌م بۆنه‌يه‌دا با هه‌موومان به تاک، خێزان و کۆمه‌ڵگه‌وه په‌يام و ماناكانى جه‌ژن له لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه و گه‌ردنئازادى بكه‌ينه بنه‌مايه‌ك بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و ئاشته‌وايى و هه‌موومان پێكه‌وه یه‌کڕیز و ته‌با بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر بۆ كوردستان هاریکار بین.
ده‌قى په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له جه‌ژنى قورباندا
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزی قوربانه‌وه، گه‌رمترين پيرۆزبايى له خانه‌واده و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان، هێزه ئه‌منییه‌کان و ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عيراق و جيهان ده‌كه‌م، جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
هيوادارم جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆي‌دا سه‌قامگيرى و خۆشى بهێنێت، كۆتايى به ده‌رد و په‌تا بێت، بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى ژيان ئاسايى ببێته‌وه و جه‌ژن و بۆنه‌کانی داهاتوومان له دۆخێکی باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه.
له‌م بۆنه‌يه‌دا با هه‌موومان به تاک، خێزان و کۆمه‌ڵگه‌وه په‌يام و ماناكانى جه‌ژن له لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه و گه‌ردنئازادى بكه‌ينه بنه‌مايه‌ك بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و ئاشته‌وايى و هه‌موومان پێكه‌وه یه‌کڕیز و ته‌با بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر بۆ كوردستان هاریکار بین.
داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌م له‌پێناو سه‌لامه‌تیی خۆیان و ئازیزانیاندا به ته‌واوی پابه‌ندی ڕێنمایی و ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی بن. جه‌ژن له هه‌مووتان پيرۆز بێت. هه‌موو ساڵێك به خۆشى و خوای مه‌زن هه‌مووان بپارێزێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/7/19