کۆشکی سپی: ئیسرائیل ئازادە لە گرتنەبەری هەر بڕیارێک دەربارەی ئێران

خاتوو جەین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە لێدوانێکدا لەسەر بەئامانجکردنى کەشتیی “مێرسەر ستریت”ی ئیسرائیلی لەبەرامبەر کەناراوەکانی سەڵتەنەی عومان جەختی کردەوە، “ئیسرائیل ئازادە لە گرتنەبەری ئەو بڕیارانەی کە پێی باشە دەربارەی ئێران”.
ناوبراو ئەوەشی روونکردەوە، “هەنگاوەکانی ئێران لەچوارچێوەی بەرنامەیەکی ئەتۆمی ئازاد ئاڵنگاری و هەڕەشە دروستدەکات”.
هەروەها، ئەنتۆنی بلینکین، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: “ئێمە لە پەیوەندی چڕ و هەماهەنگیداین لەگەڵ بریتانیا، ئیسرائیل، رۆمانیا و چەند وڵاتێکی دیکە. وەڵامدانەوەکەش بە کۆمەڵ دەبێت لە دژی ئەو هێرشەی کە ئێران بۆ سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی ئەنجامیداوە”.
Back to top button