پۆلیسى هه‌ولێر: پیاوێک و ئافرەتێکی سووری و میسڕی مان به‌هۆى هه‌وڵدان بۆ دزيكردن ده‌ستگير كرد.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنى پیاوێک و ئافرەتێکی سووری و میسڕی ده‌لێ، به‌هۆى هه‌وڵدان بۆ دزیكردن، ده‌ستگیر كراون.

له‌ راگه‌يێندراوێكدا ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3/8/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) رايگه‌ياند: “بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە نزیک کۆمپانیای (جیهان) پیاوێکی بە ڕەچەڵەک سوورییان بە ناوی (ح. ح. م) و ئافرەتێکی بە ڕەچەڵەک میسڕییان بە ناوی (س. س. ع) بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دزیکردن لە فرۆشگایەکی فرۆشتنی کتێب، ده‌ستگيركرد”.

پۆليسى هه‌ولێر راشيگه‌ياندووه‌: “تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باشوور کران”.

Back to top button