پڕۆژەیاسای ھەڵگرتنی چەك له ههرێمى كوردستان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كرا
بەڕێوەبەی گشتیی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، پڕۆژەیاسای ھەڵگرتنی چەك تەواو بووە و یاسایەكی نوێش ئامادە كراوە و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە.
دكتۆر سامی جەلال، گوتی، پڕۆژەیاسایەكی نوێی ھەڵگرتنی چەك لە وەزارەتی ناوخۆ ئامادە كراوە و یاساكەش تازەیە و ئەوەی كۆن ھەموار نەكراوە، بۆیە یاساكە تەواو كراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كورستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتووشيهتى: “ئەو یاسایە گۆڕانكاریی باشمان تێدا كردووە و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، بڕیاریشە دوای پشووی پەرلەمان بۆ ئەوان ڕەوانە بكرێت، چونكە پەرلەمان كەوتووەتە پشووەوە”.