رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال تاکە رێگایە بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتى، جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال تاکە رێگایە بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە شارى دهۆک رايگه‌ياند: ” تاوانى شنگال ته‌نها كوشتن نه‌بووه به‌ڵكو ڕاگواستن و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و بزركردن و زينده‌به‌چاڵكردن و كرين و فرۆشتن بووه به شه‌ڕه‌ف و كه‌رامه‌تى خه‌لكى مه ، بۆيه ده‌لێين ئه‌وه تاوانێكى نێوده‌وڵه‌تيه و تاوانى نێوده‌وله‌تيش پێويسته به ياسايه‌كى نێوده‌وڵه‌تى و به‌هاوكارى هه‌موو لايه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بێته كردن.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ده‌شلێت:” جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال تاکە رێگایە بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال، ئەو چەکدارانەی ئێستا لە شنگالن دەبێ ئەوێ جێبهێڵن، چونکە تاکە بەربەست لەبەردەم جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە ئەو چەکدار و هێزانەن کە بە نا یاسایی لەوێ جیگیر کراون، هیواخوازین لە ماوەیەکی نزیکدا رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت و ئەو خەڵکەی ئاوارەبوونە بە سەربەرزی بگەڕێنەوە شنگال، خاڵی گرنگ ئەوەیە شنگال ئاوەدان بکرێتەوە، هەردوو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق تیمێکی هاوبەش پێک‌بێنن، لە وڵاتانی کۆمەک بەخش هاوکاری کۆبکەنەوە، بۆ ئەوەی تەواوی خزمەتگوزارییەکان بۆ خەڵکی شنگال دابین بکرێن و خەڵک بگەڕێتەوە شنگال”.
وەزیری ناوخۆ، باسى له‌وه‌شكرد كه: “حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال، پێویستە حکومەتی عێراقیش ئامادەیی خۆی دەربڕیت، بۆ پێکهێنانی تیمێکكى هاوبەش لەگەڵ حکومەتی هەرێم”.