سەندیکای پارێزەرانی کوردستان: هیچ پڕۆژە یاسایەکمان سه‌باره‌ت به‌ هەموارکردنەوەی یاسای پارێزەرایەتیی ئامادە نەکردووە

سەندیکای پارێزەرانی کوردستان رايده‌گه‌ينێت: بە گشت پارێزەران ڕادەگەیەنین، کە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، هیچ پڕۆژە یاسایەکی ئامادە نەکردووە و بەشێوەیەکی فەرمیش لە هیچ پڕۆژە یاسایەک ئاگادار نەکراوەتەوە.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 16-8-2021 رايگه‌ياند :” چەند ڕۆژێکە لێرە و لەوێ باس لەوە دەکرێت کە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی یاسای پارێزەرایەتیی ئامادە کردبێت و پێشکەشی پەرلەمانی کردبێت.

سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ڕاشیگه‌یاندووه‌: بەڕاشکاوی بە گشت پارێزەران ڕادەگەیەنین، کە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، هیچ پڕۆژە یاسایەکی ئامادە نەکردووە و بەشێوەیەکی فەرمیش لە هیچ پڕۆژە یاسایەک ئاگادار نەکراوەتەوە. پارێزەرانی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، کەوا ئەگەر هەر پڕۆژە یاسایەک بەپێویست بزاندرێت بۆ هەموارکردنەوەی یاسای پارێزەرایەتی، ئەوا وەک هەموارکردنەکانی پێشوو، لقەکان و پارێزەرانی شارەزا لەو بوارە، لێی ئاگادار دەکرێنەوە و ڕاو سەرنجیان وەردەگیرێت.

هه‌روه‌ها سەندیکای پارێزەرانی کوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌يدا ده‌شلێت: ئەو ڕوونکردنەوەیەمان بە پێویست زانیی و دەشبێت هەمووان لەو ڕووەوە، بە بەرپرسیارییەتییەوە مامەڵە بکەن.

Back to top button