13 پرۆژه‌ی كاره‌با به زیاتر له 83 ملیار دینار له سنووری پارێزگای هه‌ولێر له‌ژێر جێبه‌جێكردندان
بەرێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای هەولێر ئاشکرای دەکات: 13 پرۆژه‌ی كاره‌با به زیاتر له 83 ملیار دینار له سنووری پارێزگای هه‌ولێر له‌ژێر جێبه‌جێكردندان.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر لە راگەیێندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە تێدا هاتووە:” له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، 13 پرۆژه‌ی كاره‌با له‌ژێر جێبه‌جێكردندان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
1- گۆڕینی ته‌لی هێڵی 132 كه‌ی ڤی شه‌قڵاوه- خه‌لیفان و راكێشانی هێڵی 132 كه‌ی ڤی خه‌لیفان – سۆران به‌گوژمه‌ی10.150.000.000 دینار.
2- دامه‌زراندنی وێستگه‌ی 132/33/11 كه‌ی ڤی 3*63 ئێم ڤی ئه‌ی نووسه‌ران به‌گوژمه‌ی 15.818.802.611دینار.
3- دامه‌زراندنی وێستگه‌ی 132/33/11 كه‌ی ڤی 3*63 ئێم ڤی ئه‌ی باداوه به گوژمه‌ی 17.412.125.334 دینار.
4- دامه‌زراندنی وێستگه‌ی 132/33/11 كه‌ی ڤی 3*63 ئێم ڤی ئه‌ی شاوێس به گوژمه‌ی 19.101.285.706 دینار.
5- دامه‌زراندنی وێستگه‌ی 132/33/11 كه‌ی ڤی 3*63 ئێم ڤی ئه‌ی به‌حركه به گوژمه‌ی 16.53.000.000.
6- ده‌رهینانی 4 فیده‌ری 11 كه‌ی ڤی له وێستگه‌ی باداوه‌ی نوێ به‌گوژمه‌ی 821.327.200 دینار.
7- ده‌رهینانی 3 فیده‌ری 11 كه‌ی ڤی له وێستگه‌ی باداوه‌ی نوی و راكێشانی هێڵی 33 كه‌ی ڤی له وێستگه‌ی مۆبایل 132/33 كه‌ی ڤی له‌نزیك سایلۆی مه‌خموور به‌ستنه‌وه‌ی به‌هێڵی 33 كه‌ی ڤی مه‌خموور- قه‌راج به گوژمه‌ی 645.350.900 دینار.
8- ده‌رهینانی 5 فیده‌ری 11 كه‌ی ڤی له وێستگه‌ی نووسه‌ران به‌گوژمه‌ی 1.115.700.000 دینار.
9- ده‌رهێنانی 2 فیده‌ری 11 كه‌ی ڤی له وێستگه‌ی نیشتمان به‌گوژمه‌ی 630.499.200 دینار.
10-گواستنه‌وه‌ی فیده‌ره‌كانی 11 كه‌ی ڤی له‌وێستگه‌ی مۆبایله‌كانی نیشتیمان و نووسه‌ران و كارێزان و حه‌مرین بۆ سه‌ر وێستگه‌كانی 132/33/11 كه‌ی ڤی نوێی نیشتمان و نووسه‌ران و باداوه به‌گوژمه‌ی 525.000.000 دینار.
11- گواستنه‌وه‌ی 6 وێستگه‌ی گۆڕینی مۆبایلی گۆڕینی ڤۆڵتیه به‌گوژمه‌ی 377 ملیۆن دینار به‌مشێوه‌یه:
-وێستگه‌ی مۆبایلی نیشتیمان بۆ داره‌شه‌كران.
-وێستگه‌ی مۆبایلی نووسه‌ران بۆ كه‌ندێناوه.
-وێستگه‌ی مۆبایلی كارێزان بۆ ناوچه‌ی تیمار.
-وێستگه‌ی مۆبایلی حه‌مرین بۆ ته‌ق ته‌ق.
-وێستگه‌ی مۆبایلی كۆیه بۆ مه‌خموور.
-وێستگه‌ی مۆبایلی سۆرك بۆ سۆران.
12- ده‌رهێنانی فیده‌رێك له وێستگه‌ی رۆژهه‌ڵات و ده‌رهێنانی فیده‌رێكی 11 كه‌ی ڤی له وێستگه‌ی گردمه‌لا به گوژمه‌ی 871.179.750 دینار.
13- ده‌رهێنانی 2 فیده‌ری 11 كه‌ی ڤی له وێستگه‌ی 132/33/11 كه‌ی ڤی مۆنمێنتی شه‌هیدان به گوژمه‌ی 900.000.00 دینار.
بەرێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای هەولێر دەشلێت:” بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژانە بەشێکی زۆری کێشە و گرفتەکانی بارزۆری سەر وێستگە و فیدەرەکان و دابەزینی ڤۆڵتیە چارەسەر دەبێت لەو دەڤەرانەی کە پرۆژەکانیان تێدا جێبەجێ دەکرێت، ”
کارەبای هەولێر تێچووی کۆی پرۆژەکانیش دەخاتەڕوو دەلێ :”تێچووی هه‌ر 13 پرۆژه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد بڕی 83.127.090.750 هه‌شتا و سێ ملیار و سه‌دو بیست و حه‌فت ملیۆن و نه‌وه‌ت هه‌زار و حه‌فسه‌د و په‌نجا دیناری تێچووه.”