وهزيرى دارايى: یاسایی چاكسازی جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات دەبێت هەموومان پابەندی یاسای چاكسازی بین.

وەزیری دارایی و ئابوری ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی دۆسیەی خانەنشینی پلە تایبەتەكان دەكات و لهبهرێوهبهرايهتى گشتى خانهنشينى ههرێم رايگهياند: یاسایی چاكسازی جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات دەبێت هەموومان پابەندی یاسای چاكسازی بین.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ 7ی ئەیلولی 2021 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری بە یاوەری دكتۆر عبدولحەكیم خسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی كرد.
لەو سەردانەدا، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری و دكتۆر عبدولحەكیم خسرەو لەگەڵ جێگری بەرێوبەری خانەنشینی كوردستان كۆبوونەوە ، بەوردی تاوتوێی پرۆسەی پێداچوونەوەی بە خانەنشینی پلە تایبەتەكانی كرد.
وەزیری دارایی و ئابوری لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوە كرد، یاسایی چاكسازی جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات دەبێت هەموومان پابەندی یاسای چاكسازی بین.
لە كۆتایی سەردانەكەدا، وەزیری دارایی بۆ كارمهندانى بهرێوهبهرايهتى گشتى خانهنشينى ههرێم گوتى: ” ئێمە هەمیشە پاڵپشتی ئێوەین ، بۆ ئەوەی جێبەجێكردنی یاسایی چاكسازی ببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی دادپەروەری كۆمەڵاتی.”