شاره‌وانی هه‌ولێر سیمای شه‌قامه‌كانی ناو شار جوانتر ده‌كات

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر رايده‌گه‌ينيت، بۆ جوانتركردن و بایه‌خدانی زیاتر به‌ سیمای شاری هه‌ولێر، هه‌ڵمه‌تێكی ته‌قلیم و رێكخستنه‌وه‌ی شێوه‌ی شه‌قامه‌كانی شاری هه‌ولێریان ده‌ست پێ كردووه‌.

له‌راگه‌يێندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر كه‌ ئه‌مرۆ 10-9-2021 بڵاوی كرده‌وه‌ تێدا هاتووه‌:” لە پێناو جوانترکردن و بایەخدانی زیاتر بە سیمای شاری هەولێر، لە هەڵمەتێکی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كه‌ماندا لە ڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان شێوەکانی ناوەڕاستی شەقامەکانی شار رێکخران و تەقلیم کران.

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر راشیگه‌یاند: تیمەکانی بەشی شێوەکاری دەستیان کردووه‌ بە هەڵمەتی چاککردنەوە و تەقلیمکردن و رێکخستنەوەی شێوەکان لە دوورگەی ناوەندی شەقامی شۆڕش، شێوەکانی شەقامی کەرکووک، شێوەی گۆزە لە شەقامی سەرەکی 100 مەتری و شێوەی پاڕکی شەهید سەربەست مەنتک.

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ كه‌ هەڵمەتەکه‌یان بەردەوام دەبێت و سه‌رجه‌م شێوه‌ی ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كان شاری هه‌ولێر چاك ده‌كه‌ن  لە پێناو جوانترکردنی سیمای پایتەخت و رەخساندنی ژینگەیەکی پاک و بێگەرد بۆ هاونیشتمانیان.

Back to top button