سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی سعوودیه لە عێراق دەكات

سهرۆك مهسعود بارزانى پێشوازیی لە باڵوێزیی سعوودیه لە عێراق كرد، له دیدارهكهدا جەخت لە دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوولا كرایهوه.
ئهمڕۆ یهكشهممه 12/9/2021 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عەبدولعەزیز بن خالد ئەلشەمەری، باڵوێزی سعوودیه لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا باڵوێزی سعوودیه لە عێراق سڵاوی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، پاشای سعوودیه و ئەمیر محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعوودیهی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و جەختی لەوە كردەوە كە سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ وڵاتەكەی جێگەی بایەخێكی زۆرە، هەروەها سەرۆك بارزانی سوپاسی شانشینی سعوودیه و شا سەلمانی كرد كە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا پاڵپشتیی گەلی كوردستان بوون.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوولا و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی سعوودیه كرایەوە.
هەڕەشەكانی تیرۆر لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە تەوەرێكی دیكهى ئەو دانیشتنە بوو.
