پەرلەمانتارێك بۆ سەدر: تۆ دوڕویت

دوێنێ شەو دەیان کەس لە شوێنکەوتووانی موقتەدا سەدری ڕێبەری سەدر لە پارێزگای موسەنا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، دوای ئەوەی کە باسم خاشان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ھێرشی كردە سەر موقتەدا سەدر.

ڕووداوەکە لە کاتێکدا دەستیپێکرد کە ئێوارەی دوێنێ خاشان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لە کەناڵی دیجلەی ناوخۆیی لەگەڵ دوو میوانی دیکە دەرکەوت.

لە درێژەی بەرنامەکەدا ئەلخەشان بۆ سەرۆکی ڕەوتی سەدر گوتی: ئێوە بانگەشەی چاکسازی دەکەن و ئیدیعای ئێوە دووڕوویی و ناڕاستە.

Back to top button