حزبێكی نوێ دروست دەبێت
سەرچاوەکانی ئەلعەرەبیە و ئەلحەداث ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند کە دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵ لەناو پارتی نەھزە لەتونس دروستبووە،
هاوکات میدیاکانی تونس ڕایانگەیاندووە کە بەرپرسانی نەھزە ئامادەکاری دەکەن بۆ دامەزراندنی لایەنێکی نوێ.
ڕادیۆی ئێف ئێم موزایکی تونس بڵاوی کردەوە کە 113 سەرکردەی نەھزە و ئەندامان بەهۆی شکستهێنانی چاکسازی لە ناوەوەی حزبەکە دەستیان لەکار کێشایەوە.
ڕادیۆی تونس لە زاری ئەندامە دەست لەکارکێشاوەکان جەختی لەوە کردەوە کە ” هۆکاری ڕاستەوخۆی دەستلەکارکێشانەوەیان بۆ شکستهێنانی چاکسازی دەگەڕێتەوە.