ڤيان دهخيل: ئەگەر ئەمڕۆ بەمشێوەیە رێگریمان لێبکرێت “لە رۆژی دەنگدان پلانێک هەیە کە خەڵک بە حەقی خۆیان نەچنە دەنگدان
ڤيان دهخيل بهربژێرى پارتى ديموكراتى كوردستان له شنگال له كۆنگرهيهكى رۆژنامەڤانانی پەیامێکى ئاراستەی کازمی كردو گوتى، ئەو کاتەی خەڵک رێگرییان لە ئێمە دەکرد بچینە شەرفەدین کە حەقێکی راستەقینەی خۆمان بوو لە شنگال بانگەشە بکەین، ئەوکاتە کازمی لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردن ئامادەبوو و رایگەیاند کە قەدەخەیە کەسێک رێگر بێت لە هەرکەسێکی دیکە کە بانگەشەی هەڵبژاردن بکات. ئێستا رێگرییمان لێکرا ئایا کازمی تۆ چی دەکەی بۆ ئەوە .”
رۆژی شەممە 02-10-2021 ڤیان دەخیل، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری قەزای شنگال لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند “دەنگدەرانی ئێمە لە شنگال دەنگدەری راستەقینەن و ئەوان دەنگی خۆیان بە ئێمە دەدەن پەیامێکیشی ئاراستەی کازمی کرد و گوتی، لەبەرامبەر ئەو رێگرییانە چ هەڵوێستێک دەبێت.”
ڤيان دهخيل دهشلێت “دەمەوێت پەیامی خۆم بگەیێنمە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکومەتی عێراق، ئەو کاتەی خەڵک رێگرییان لە ئێمە دەکرد بچینە شەرفەدین کە حەقێکی راستەقینەی خۆمان بوو لە شنگال بانگەشە بکەین، ئەوکاتە کازمی لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردن ئامادەبوو و رایگەیاند کە قەدەخەیە کەسێک رێگر بێت لە هەرکەسێکی دیکە کە بانگەشەی هەڵبژاردن بکات. ئێستا رێگرییمان لێکرا ئایا کازمی تۆ چی دەکەی بۆ ئەوە.”
ئەو بەربژێرەی پارتی دیموکراتی کوردستان زياتر گوتى:” ئەگەر ئەمڕۆ بەمشێوەیە رێگرییان لێبکرێت “لە رۆژی دەنگدان پلانێک هەیە کە خەڵک بە حەقی خۆیان نەچنە دەنگدان، ئێمە ئەوکات سکاڵای خۆمان تۆماردەکەین و ئەوەش کە رێگرییە و دژی یاساکانی هەڵبژاردنە.”
لێدوانەکە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە، شەڕڤانان و لایەنگرانی یەبەشەى سهر به تيرۆرستانى پهكهكه لە دەروازەی گوندی گوهبەل رێگرییان لە چوونی بەربژێرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی لقی 17ـی پارتی کرد و رێگەیان نەدا بچنە مەزارگەی شەرەفەدین بۆ بانگەشەی خۆیان لە شنگال. بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونیش بە وەکالەت گوتی، “خەڵکی سڤیل رێگە نادەن.”