زێرەڤانی: ئەگەر کۆمیسیۆن گرفتەکان چارەسەر نەکات 40٪ی پێشمەرگەکانمان ناتوانن دەنگ بدەن
گوتەبێژی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی زێرەڤانی ده‌لێ، ئەگەر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کێشە تەکنیکییەکانی دەنگدان چارەسەر نەکات، رێژەی دەنگدان ناگاتە 40%.
ئەمڕۆ هەینی 8-10-2021،عه‌مید دیده‌وان خورشید، له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، بۆ ده‌نگدانی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك دابین كراوه، كه له هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌توانرێت (2100 تا 2500) كه‌س ده‌نگ بده‌ن و له (5) وێستگه‌ی ده‌نگدان پێكهاتووه، كه هه‌ر وێستگه‌یه‌ك (420) زێره‌ڤانی ده‌نگی لێوه ده‌دات، پڕۆسه‌كه زۆر به خاوی به‌ڕێوه ده‌چێت.گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی،روونیكرده‌وه، هه‌ر كاتێك پێشمه‌رگه‌یه‌ك بۆ ده‌نگدان ده‌چێته ژووره‌وه، له ئامێری دڵنیاكردنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت، كاتێك نایخوێنێته‌وه هه‌ره‌ها له كاتی وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆردا، هه‌مدیس پێشمه‌رگه‌كان كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت و دووباره به بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بدات، دێته ده‌ره‌وه.
جه‌ختیكرده‌وه، كاتی وردبینی كردن له ناسنامه‌دا، كێشه بۆ زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌كانمان دروست بووه، یاخوود پێشتر كۆمیسیۆن رازی نه‌بووه كه ناسنامه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كاتی ده‌نگدان به‌كار بهێنرێت، له ئێستادا ره‌زامه‌ندی داوه، بۆیه پڕۆسه‌كه به‌خاوی به‌ڕێوه ده‌چێت.
لە کاژێر 07:00ی بەیانیی ئه‌مرۆ هه‌ينى دەنگدانی تایبەت دەستیپیكرد و تاوەکو کاژێر 06:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت. بۆ دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 331 هەزار و 600 کەس دەنگدەدەن. بڕیارە رۆژی 10-10-2021، هەڵبژاردنی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و تێیدا 24 ملیۆن و 907 هەزار و 679 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.