محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود بۆ عه‌بادی: چاره‌نووسی تۆ له هیی سه‌رۆكی رژێمه‌كانی پێشتری عێراق باشتر نابێ

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له ووتارێكدا وه‌ڵامی حه‌یده‌ر حه‌بادی ده‌داته‌وه و به كه‌سێكی مجریم و شكست خواردوو ناوی ده‌بات. به‌و پێیه‌ی یادی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ری كردووه‌ته‌وه و به شانازییه‌وه باسی ده‌كا، وده‌لێ : چاره‌نووسی وه‌كوو سه‌رۆكی رژێمه‌كانی پێشووی عێراق ده‌بێ.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان، له په‌یجی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17/10/2021،له نووسينێكدا له ژێر ناونيشانى ( کێ ڕووی ڕژێمەکەی سەدامی لە ئێستادا سپی کردەوە..؟) نووسيوويه‌تى: هەندێ جار وا پێویست دەکات ئاوڕێك لە ڕابردوو بدەینەوە، تا بۆ ئێستا و داهاتوومان سوودی لێوەربگرین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به جێی سه‌رسوڕمانی ده‌زانێ، كه كه‌سێك لاپەڕە ڕەشەکانی خۆی هەڵدەداتەوەو شانازی بە تاوانە قێزەونەکانیەوە دەکات، ئەویش “عەبادی موجریم”ـه، كه یادی 16ی ئۆکتۆبەر دەکاتەوە و وەک پاڵەوانی عەرەب خۆی نیشان دەدات بە شانازیەوه باسی دەکات.
له به‌شێكی نووسینه‌كه‌یدا، سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان،ده‌ڵێ: له دوای ڕووخاندنی ڕژێمی سەدام حسێن (عەبادی) عێراقی لەبەریەک هەڵوەشانده‌وه و وەجاخی عەلی حەسەن مەجید و سەدامی رۆشن کردەوە، گەورەتڕین تاوانێک لە دوای رژێمەکانی عێراقەوە ئەنجام درابێ له‌لایه‌ن عەبادییه، كه ڕووی تاوانبارانی سەرانی یەک لە دوای یەکی عیراقیان سپی کرده‌وه و پەلاماری هەرێمی کوردستانیان دا و دەیان پێشمەرگەیان شەهید و بریندار کرد، بە چەک و تانک و زرێپۆش و هەمەری ئەمریکی پەلاماری کەرکووک و داقوقیان دا و سەدان خانوویان له دوزخوورماتوو لەگەڵ خاک تەخت کرد، مزگەوت و نەخۆشخانە و جێگا پیروزەکانیان وێران کرد و ڕووی تاوانبارانی مێژوویان سپی کردەوە.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، هه‌روه‌ها نووسيوويه‌تى: دوای چوار ساڵ عەبادیی موجریم، به سەرکەوتن و قارەمانێتی بۆ خۆی وەسفی ئەکات، بۆیە ئێمەش وەبیریان دەهێنینەوە ئەو ڕژێمانەی پێش ئەوان و سەرۆکەکانی عیڕاق، چی‌یان بەسەر هاتووە، چارەنووسی عەبادی و ئەوانەی وەک ئەو موجریمەش چارەنووسیان لەوان باشتر نابێت، هەر بۆیە خەڵکی عێراق سزای عەبادییان دا، چونكه سیاسەتی کوشتن و بڕینیان ڕەت کردەوە، خەڵکی عێراق ساڵەهای ساڵە تینوی ئازادی و دیموکراتی و پێکەوەژیانی سیاسین، نەک بەکارهێنانی هێز بۆ شەڕ و کوشتار.
سكرتێری حزبی سۆشیالیست، ده‌شڵێت: من پیشتریش باسم کردووە، نەدەبوو تاوانبارێک کە دەستی به خوێنی کورد سووره به تایبەتی موجریمێکی وەک عەبادی له دوای تاوانەکان، ڕێگای بدرێ برینەکان کە ساڕ‌ێژ نەبووە بیکولێنێتەوە، مێژوو بۆ سەدانی وەک عبادی سەلماندووە، هەر کاروانێک بۆ ئازادی بڕوانێ کەم بن یان زۆر هەر دەگەن بەخۆر، مێژووش لەسەرەنوێلکی مێژوودا فڕێیان دەدات.