سەرۆک بارزانی، بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه
سەرۆک بارزانی، بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه و له به‌شێكى پهيامهكههاتووه:” به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن ، حەزرەتی محهمهدولمستهفا (سڵاوی خوای لێ بێت) پیرۆزبایی له هەموو موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م.
لهبهشێكى تر‌ى پهيامهكهى سه‌رۆك بارزانى، هه‌روه‌ها هاتووه:” له یه‌زدانی مه‌زن ده‌خوازین له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و خۆشی به ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه بكاته‌وه و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەدا بكێشێت.
ده‌قى پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن ، حەزرەتی محهمهدولمستهفا (سڵاوی خوای لێ بێت) پیرۆزبایی له هەموو موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م.
لە خودای مەزن داواكارم ئه‌م بۆنه پیرۆزه ببێتە هۆی قووڵتربوونی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی لە سەرانسەری عێراق و ناوچەكەمان.
له یه‌زدانی مه‌زن ده‌خوازین له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و خۆشی به ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه بكاته‌وه و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەدا بكێشێت.
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته
مسعود بارزانی
١٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١