هێمن هه‌ورامى: ئه‌م فه‌وزا دروستكردنه له په‌رله‌مانی كوردستان په‌كخستنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه.. پێویسته كه‌شی ناو په‌رله‌مان ئاسایی بكرێته‌وه
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسى له پشێويهكانى تێو په‌رله‌مانى كوردسئتان و كرد و ده‌لێ،” پێویسته كه‌شی ناو په‌رله‌مان ئاسایی بكرێته‌وه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 27-10-2021 دواى دانيشتنى ئه‌مرۆى په‌رله‌مانى كوردستان هێمن هه‌ورامی، له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، دوو فاقییه‌ك له هه‌ڵوێستی به‌شێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به هه‌ندێك هه‌ڵوێست ده‌بینرێت، پێویسته كه‌شی ناو په‌رله‌مان ئاسایی بكرێته‌وه، دوامانكردووه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نافه‌رمی له نێوان هه‌ر 101 ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له باره‌ی دروستكردنی گیانی لێبورده‌یی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان بكه‌ین.
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان راشیگه‌یاند، قسه به ئێمه گوتراوه، بێڕێزی به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، كه‌سانێك بۆ ئه‌و بێڕێزیانه نایه‌نه پێشه‌وه.
هه‌ورامى گوتيشى،” ئه‌م فه‌وزا دروستكردنه له په‌رله‌مانی كوردستان په‌كخستنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه، ئێمه ساڵێكمان له په‌رله‌مان ماوه، كۆمه‌ڵێك یاسای گرنگ هه‌ن پێویسته گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین و ناكرێت دۆخی په‌رله‌مانی كوردستان ئاوها به‌رده‌وام بێت، ده‌كرێت بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی یه‌كتر بریندار بكه‌ین، گفتوگۆیه‌كی نه‌رم له په‌رله‌مان به‌ڕێوه بچێت.