ئێران لە ئاژانسی وزەی ئەتۆم توڕەیە

ئێران ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تۆمەتبارکردووە بەوەی زانیاری پۆلێنکراو لەسەر دامەزراوە ناوەکییەکانی دزە دەکات و هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە چاو بە کارپێکردنیدا بخشێنێتەوە.”
بەهرۆز کەمالەندی، وتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، کە تاران چاو بە مامەڵەکانی لەگەڵ ئای ئەی ئەی دا دەخشێنێتەوە ئەگەر دزەکردنی زانیاری و پەیامە نهێنییەکانی نێوانیان نەوەستێت.”
لە لێدوانەکانی ئاژانسی هەواڵی فارسدا کە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاوی کردەوە، هاتووە:”بڵاوبونەوەی زانیاری و، پەیامە پۆلێنکراوەکانی ئێران بووەتە كاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی.”
س: alhadath