سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی: دوای ئاشكرابوونی ژه‌هر خواردكردنی چه‌ندین سه‌ركرده، لاهور جه‌نگی هه‌ولی راكردن ده‌دات
دوای ئه‌وه‌ی له 8ـی ته‌مووز ئاشكرا بوو كه لاهور جه‌نگی ژه‌هر خواردی بافل تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستانی كردووه و هاوكات سیخوڕێكی لاهور له ده‌باشان ده‌ستگیر كرا، كێشه‌ی قوڵ كه‌وته ناو یه‌كێتی و به جۆرێك لاهور له هاوسه‌رۆكی یه‌كێـتی په‌راوێزخراو سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی لێ سه‌ندرایه‌وه، ئه‌گه‌ر چی هه‌ر ئه‌وكات بافل تاڵه‌بانی پێشنیاری چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بۆ لاهور كرد، به‌ڵام رازی نه‌بوو، له ئێستاشدا دوای ئاشكرا بوونی ژه‌هر خوارد كردنی چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی یه‌كێتی، لاهور داوا ده‌كات كه رێگای پێبدرێت بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی تایبه‌ت به ده‌زگای میدیایی خواكوڕك رایگه‌یاند:” له پاش ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كه هه‌ر یه‌كه له مه‌لا به‌ختیار و 9 سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی ئه‌و حزبه ژه‌هر خوارد كراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی كادری میدیای و سه‌ربازی نیشانه‌كانیان تێدا ده‌ركه‌وت، لاهور جه‌نگی لە رێگاى چەند ئەندامێکى مەکتەبى سیاسى یەکێـتى داوای كردووه رێگای پێبده‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار بچێته‌وه به‌ریتانیا”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشی كرد:” بافل تاڵه‌بانی به ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی راگه‌یاندووه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك لاهور جه‌نگی بۆی نیه سه‌فه‌ر بكات، تا ئه‌نجامی پشكنینی سه‌رجه‌م ئه‌وانه ئاشكرا نه‌بێت كه گومان له ژه‌هر خواردكردنیان هه‌یه”.
هەروەها ئەو سەرچاوەیەیی مەکتەبى سیاسى یەکێـتى گوتیشی:” به فه‌رمانی بافل تاڵه‌بانی هه‌موو هێزه ئه‌منیه‌كان چاودێری وردی جوله‌ی لاهور جه‌نگی ده‌كه‌ن، چونكه زانیاریان پێگه‌یشتووه كه دوای قه‌ده‌غه‌ی گه‌شت له رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، لاهور هه‌وڵده‌دات له رێگای كه‌ركووك خۆی بگیێنێته به‌غدا و له رێگای فڕۆکەخانەى به‌غداوه گه‌شت بكات.