بە بڕیاری سەرۆکى حکوومەت چەند پرۆژەیەك بەبڕی 1.5 ملیار دینار له ههولێر جێبەجێ دەكرێن
له راگهيێندراوێكدا نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ئهمرۆ سێشهممه 16-11-2021 رايدهيگهينێت” لەسەر بڕیارى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندی درا بە خەرجکردنى بڕى یەک ملیار و 517 ملیۆن و 424 هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەك.
له راگهيێندراوهكهى نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ههروهها هاتووه ، بڕە پارەكە بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەكە، لەوانەش قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى سیمى خاتووناوە، بەگوژمەى (743,325,000) حەفت سەد و چل و سێ ملیۆن و سێ سەد و بیست و پێنج هەزار دینار.”
هەروەها چاککردنەوە و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى شارى کۆیە بە گوژمەى (228,369,540) دووسەد و بیست و هەشت ملیۆن و سێ سەد و شەست و نۆ هەزار و پێنجسەد و چل هەزار دینار. لەگەڵ پرۆژەی دروستكردن و قیرتاوكردنى چهند شهقامێكى ناوخۆیی له گوندى عەزە، بەگوژمەى (347,147,900) سێ سەد و چل حەفت ملیۆن و سەد و چل و حەفت هەزار و نۆسەد دینار.
لەگەڵ قيرتاوكردنى ڕێگاى گوندەکانى (شیلە و کانى ڕەش) بەگوژمەى (198,581,940) سەد و نۆهەت و هەشت ملیۆن و پێنج سەد و هەشتاو یەک هەزار و نۆسەد و چل دینار.