ئاگادارييهك بۆ قوتابيانى ئهمساڵى وهرگيراو له زانكۆ و پهيمانگاكان بلاودهكرێتهوه
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیەنوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لهبارهى وەرگیراوانی قوتابيانى ئەمساڵی زانکۆ و پەیمانەگەکان ئاگادارييهك بلاودهكاتهوه و دهلێ: تاکوو سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەردانی ئەو بەشانە بکەن کە ناویان هاتووەتەوە.
لە ئاگادارییەکدا كه ئهمرۆ چوارشهممه وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حکوومەتى هەرێمى کوردستان بلاويكردۆتهوه، داوای لە سەرجەم وەرگیراوانى ئەمساڵى خوێندنى (2022-2021) دەکات، پێویستە تاکوو سەرەتاى هەفتەى داهاتوو پەیوەندى بەو بەش و کۆلێژانەوە بکەن کە ناویان لە سیستەمى وەرگرتن (زانکۆلاین، پارالێل و ئێواران) گەڕاوەتەوە، چونکە بەپێ داتاکانى تۆمارى زانکۆکانى کوردستان کە لەبەردەست وەزارەتەکەماندایە، تاکوو ئێستا کەمتر لە 50٪ى وەرگیراوان پەیوەندییان بە شوێنى وەرگیراوى خۆیان لە زانکۆ و پەیمانگeکان کردووە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى راشيگهياندووه;”هەر وەرگیراوێک تاکوو هەفتەى داهاتوو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکەیەوە نەکات، بەپێچەوانەوە ناوى لە لیستى وەرگیراوانى ئەمساڵ دەسڕێتەوە و ناتوانێت دەست بە خوێندن بکات.