به‌غدا: خۆپێشانده‌ران دەیانەوێت بچنە ناوچەی سەوز

پەیامنێری ئاڕ تی لە عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، خۆپیشاندەرانی دڵسۆز بۆ کوتلە دۆڕاوەکان لەهەڵبژاردنی پارلەمانی ئەم دواییەدا هەوڵ دەدەن ناوچەی سەوزی بەغدا کە سەرکردایەتی و حکومەت و پەرلەمان تێیدا نیشتەجێن كۆنتڕۆڵ بكەن.”

ھاوكات سەدان لایەنگری کوتلە دۆڕاوەکان لەبەردەم دەروازەی ناوچەی سەوز لەنزیک وەزارەتی بەرگری کۆبوونەوە و هەوڵیاندا بەبەزاندنی دیواری کۆنکریتی کە شەوی ڕابردوو لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دانراون، بچنە ناوچەکەوە.”

ئەوەشی خستەڕوو کە خۆپیشاندەران دروشمیان بەرزکردۆتەوە و ئیدانەی ساختەکارییەکان دەکەن و داوایان کردووە ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵبوەشێتەوە.”

س: ئاڕتى عه‌ره‌بى

Back to top button