رووسیا داوای لەناوبردنی سانتیفیوژە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات

 

میخائیل ئولیانۆڤ ، نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڤییەننا ، ڕایدەگەیەنێت ، بۆ ئەوەی دانووستانەکانی نوێبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بگاتە ئەنجام واباشترە سانیفیوژپێشکەوتووەکانی ئەتۆمی ئێران لاناو ببرێت .

ئولیانوڤ لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی رووسی ” تاس ” گوتی : دانووستانەکان بۆ نوێکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران بەردەوامە ، بەڵام ئەوەی کێشەی سەرەکی و رێگرە لە ئەنجامی دانووستانەکان بوونی سانیفیوژە پێشکەوتووەکانی ئەتۆمی ئێرانە ، چونکە پیتاندنی یۆرانیۆم لەو سانتیفیوژانەدا جێگەی نیگەرانییە ، بۆیەش ٣ پێشنیار ئاراستەی ئێران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات .

رووسیا داوا دەکات ئەو سانتیڤیوژانە لە ناو ببرێن ، یان بۆ دەرەوەی ئێران ڕایانگوازن ، یانلە لە شوێنێک لە ئێراندا بخرێنە ژێر دەستی چاودێرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی
سەرچاوە ، dw

Back to top button