فەرمانێكی سەرۆكی حكوومەت بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی جێبەجێ دەكرێت

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند:” دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی له‌ ماوه‌یه‌كی نزیك ده‌ستپێده‌كات.

 

له‌ راگه‌يێندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ بڵاويكردۆته‌وه‌ و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه‌ و تێدا رایگه‌یاندووه‌، بە مەبەستی جێبەجێكردنی فەرمانێكی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، هەردوو وەزارەتی شارەوانی و كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون، كۆبوونەوە، بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی زوودا بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەت  جێبەجێ بكرێت.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیگه‌یاند، ئەمڕۆ سێشەممە (14ی كانوونی یەكەم / دیسێمبه‌ر / 2021)، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و عەبدوڵڵا حاجی مه‌حموود وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان كۆبوونەوە.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هاتووه‌، ئامانجی دیداری نێوان وەزیری شارەوانی و كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، گفتوگۆكردن لەسەر میكانیزم و چۆنیەتی بە خێرایی جێبەجێكردنی فەرمانەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی زیاتر لە 11 هەزار پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، بوو.

پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا 11 هەزار پارچە زەوی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەسەر كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش بكرێت و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌شڵێت:” بڕیارەكەی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەوە.”

كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زیری شاره‌وانی و شه‌هیدان
Back to top button