سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2021/12/23 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز لويجى دى مايۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا و شاندێكى ديپلۆماسى و سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێز باڵيۆزى ئيتاليا له عيراق و كونسوليان له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا باسى له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له عيراق كرد و جه‌ختى له به‌رده‌واميى پشتگيريى ئيتاليا بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستايشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له تێكشاندنى داعش و ميوانپهروهريى هه‌رێمى كوردستان و حه‌واندنه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران كرد.
به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ سه‌ردانێكى فه‌رمى بانگهێشتى ڕۆما كرد، هه‌روه‌ها له‌باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه له‌گه‌ڵ ئيتاليا، هه‌ردوولا خواستى هاوبهشيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش دووپات كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش له‌ڕووى ئابوورى و كولتوورييه‌وه.
لای خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچێرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى له به‌ڕێزيان و گه‌ل و حكوومه‌تى ئيتاليا به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سيح و ساڵى تازه‌وه، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى ئيتاليا له عيراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها بۆ مه‌شق و ڕاهێنانى پێشمه‌رگه و هاريكاريى مرۆييى ئيتاليا، دووپات كرده‌وه.
دۆخى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵه‌كانى دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتوو، پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركرنى كێشه‌كانيان، دۆخ و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.