لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی شاندێکی حکوومەت گەیشتە یونان
له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، شاندێك ده‌چنه یۆنان بۆ وردبینی و سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌ی پشكنینی ئه‌و ته‌رمانه ده‌كه‌ن كه نه‌ناسراونه‌ته‌وه، هاوكات ئه‌و كوڕه‌ش ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه دایك و باوك و خوشك و براكانی گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی شوبات، لەسەر فەرمانی مسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لەگەڵ شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە ئەسینای پایتەختی یۆنان.
ئامانج لە چوونی ئەو شاندە، بەمەبەستی سەرپەرشتیكردنی پرۆسەی پشكنینی DNA بۆ قوربانیانی نقومبوونی بەلەمەكەی دەریای ئیجەیە، كە سامپڵی خوێنی كەسوكاری قوربانیانی لەلایە، لە بەڵگەی تاوانی هەرێم وەرگیراوە.
شاندی حكوومەت لە راوێژكاری فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە و چەند كەسانێك پێكهاتوون، بەشێك لە ئامانجی سەردانەكەش بریتییە لە گەڕانەوەی رێواری تەمەن 11 ساڵ بۆ هەرێمی كورستان، كە دوای گیان لەدەستدانی دایك و باوك و خوشك و براكانی لە دەریای ئیجە، لە یۆنان بەتەنیا ماوەتەوە.