تورکیا : گرووپێکی 17 کەسی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆئێران دەستگیر کران

 

17 کەس وەک گرووپێکی ڕاهێندراو ، بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ ئێران و ڕفاندنی دژبەرانی سیاسیی ئێران لە تورکیاوە بۆ ئێران دەستگیر کران .

 

ناوەندی ئاسایشیی تورکیا تا ئیستا ناوی ئەو کەسە ئێرانییەی ئاشکرا نەکردووە کە ئەو گرووپە بەنیازی ڕفاندنی بوون بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە لە ئیستادا ئەو کەسایەتییە لە شاری بەندەریی ” زونگولداک ” دەژی لە کەنارئاوەکانی دەریای ڕەش .

 

چەند ساڵ پێشتر هەر ئەو گرووپە توانیبوویان “جەمشید شارمەهد” لە بەرپرسانی باڵای پارتی شاهەنشایی نۆڤینی ئێران ، بڕفێنن و ڕادەستی ئێرانی کەنەوە .

 

وەک ڕاگەیاندنەکانی تورکیا ئاماژەیان پێداوە لە نێوان ئەو 17 کەسەی دەستگیر کراون ئەو کەسایەتیانە بەرچاو دەکەون .

یەک دادگەر، خاوەنی کۆمپانیایەکی تیجاری پیشەیی سەربازی ، سەرهەنگێکی خانەنشینکراو ، چەند ئەفسەرێکی سوپای تورکیاشیان لە گەڵە .

 

ڕاگەیاندنەکانی ئێران لەمبارەوە بە ئاشکرا ئاماژە بەوە دەکەن ئەو گرووپە لە لایەن بەرپرسێکی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بە ناوی ” عەلی قەهرەمان حاجی ئابادی ” پێک هێندراوە لە ناو تورکیادا ، بەڵام ئەو لە دوای ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەی گەڕاوەتەوە ئێران .

ساڵی ڕابردووش لە تورکیا 8 کەسی دیکە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران دەستگیر کرابوون و تۆمەتبار بوونیان پشتڕاست کرایەوە .

 

سەرچاوە ، rfi

Back to top button