هەولێر: کەسێک بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیر کرا
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیر کرد.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رای گەیاند:” بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە شەقامی (150 مەتری) کەسێکیان بە ناوی (ئ. ک. م) بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیر کرد.
گوتیشی:” تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر دەمانچەیەکی جۆری (کڵۆک)دا گیرا، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی شاوێس کرا.