دوایی سەردانی مەسرور بارزانی، ئەردۆگانیش سەردانی ئیمارات دەکات

دوایی ئەوەی لەچەند هەفتەی رابردوو، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، جێنشینی ئەبوزەبی، کۆ بوونەوە و پەیوەندییەکانی نێوانیان لەسەر ئاستی هەمەلایەن تاوتوێ کرد.

هاوکات میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی شوباتی 2022 ڕایانگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا، سەردانی وڵاتی ئیماڕات دەکات و چاوی بە بەرپرسانی وڵاتەکە دەکەوێت.

سبەی دووشەممە 14ی شوباتی 2022، ئەردۆغان دەگاتە ئەبوزەبی پایتەختی ئیماڕات، ئەویش لەسەر بانگهێشتکردنی لەلایەن محەمەد بن زاید ئەلنهەیان، شازادەی جێنشینی ئیمارات.

سەردانەکەی ئەردۆغان پاش نزیکەی 10 ساڵ دێت لە کۆتا سەردانیی بۆ ئیماڕات، پاش ئەوەی پێوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە، بۆ ماوەی دەیەیەکە گرژی و ئاڵۆزیی تێکەوتبوو.

تا ئێستا ئیمارات بە بەھای نزیکەی سێ ملیار دۆلار لەسەر رووبەری 461 دۆنم زەوی وەبەرھێنانی لە ھەرێمی كوردستاندا كردووە، كە چەندین پڕۆژەی ھاوبەشی كشتوكاڵی، بارزگانی، نیشتەجێبوون و گەشتیاری لەخۆ دەگرێت.

Back to top button