سەرۆک بارزانی لە هەولێری پايته‌خت له‌گه‌ڵ منداڵانى شه‌هيدان مه‌شخه‌ڵى نه‌ورۆزى داگيرساند

كه‌مێك پێش ئێستا، سەرۆك بارزانی لە هەولێری پایتەخت له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌ى شه‌هیدانى كوردستان مه‌شخه‌ڵى نه‌ورۆزى ئه‌مساڵى داگيرساند.

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ 20-3-2022 له‌ پاركى شانه‌ده‌رى هه‌ولێرى پايته‌خت ئاهەنگی گەورەی جەژنی نەورۆز و فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز‌ بە ئامادەبوونی هەریەكە لە سەرۆك بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و جەماوەرێكی زۆرى كوردستانيان و ده‌يان كونسوڵ و نوێنه‌رى وڵاتان له‌ كه‌شێكى ئارام بەڕێوە چوو.

 

Back to top button