مستەفا کازمی : نەورۆز لە گەلی کورد پیرۆزبێت
لە پەیامێکدا کە بە زمانی کوردی بڵاوی کردۆتەوە ، “مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق “پیرۆبایی جەژنی نەورۆز ئاراستەی گەلی کورد دەکات .
کازمی لە تویتێکدا دەنووسێت : جەژنی نەورۆز لە سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق پیرۆز دەكەم بەتایبەت گەلی كورد.”
هەروەها لە پەیامەکەیدا هاتووە “با ئەم بۆنە ئازیزە بكەینە دەرفەت بۆ پەرەدان بە بەهاكانی خۆشەویستی، پشتیوانیكردنی ئارامی، بنیاتنانی ئایندەیەكی گەشتر، هەروەها دەستگرتن بە عێراقەوە وەك نیشتمانێكی بەهێزی یەكگرتووی ئارام و گەشەسەندوو.”