سوپای ڕووسیا ڕادەستبوونی 61 سەربازی ئۆکراینی لەنزیک کیێڤ ڕاگەیاند
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/03/qalb-1-40.jpg)
ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا لە نزیک کیێڤ دەستیان بەسەر پێگەیەکی سەربازیدا گرتووە و ئاماژەیان بە خۆبەدەستەوەدانی 61 سەربازی ئۆکراینا کردووە کە نیوەیان ئەفسەری پلەبەرزن
لە لێدوانەکەیدا هاتووە: “لە گوندی نیکۆلایڤکا لە دەوروبەری کیێڤ، سەربازە ڕووسییەکان دەستیان گرت بەسەر سەربازگەی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینادا و هاوكات 61 سەرباز خۆیان بەدەستەوە دا