شاندێکی هەرێمی كوردستان لەدیار بەكر بەشداری لەیەكەمین پێشانگای گەشت و گوزاری میزۆپۆتامیا دەكات
لە راگەیێندراوێکدا پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە شاندێكی هەرێمی كوردستان لەدیاربەکر بە سەرۆكایەتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە یەكەمین پیشانگای گەشت و گوزار و چێشت لێنانی میزۆپۆتامیا دەكات كە بڕیارە لە 24تاوەکو 27 ی ئادار بەڕێوە بچێت.
لەم پێشانگایەدا هەریەك لە ئیسماعیل مینە خان، بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری هەولێر و د.خەیری وسو، بەڕێوەبەری گەشت و گوزاری دهۆک و دارا جەلیل خەیات، سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و ژوورەكانی بازرگانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و ژمارەیەكی زۆری لەخاوەن كار و بزنسمانی هەرێم بەشداری دەكەن.
وەک لە راگەیێندراوەکە هاتووە ، “پێشانگاکە لەلایەن پارێزگا و سەرۆكایەتی شارەوانی دیار بەكر بە بەشداری چەندین وڵاتی ناوچەكە ڕێكخراوە، وابڕیارە شاندی هەرێمی کوستان چەندین دیدار و كۆبوونهوهی فەرمی ئەنجام بدات، ئەمە جگە لە نیشاندانی پێشكەوتنەكانی كەرتی گەشتیاری لە هەولێر وشار و شارۆچكەكانی هەرێم و تیشك خستنەسەر باری ئارامی و سەقامگیری كوردستان و هاندانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.