وه‌زیری ته‌ندروستی ڕێوشوێنه‌كانی رۆژانی جه‌ژنی راگه‌یاند

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکارییەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان راگه‌یاند.

 

د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی تەندروستی ڕاسپێردراون کە پابەند و جێبەجێکردنی ئەم ڕێکارانەی خوارەوە بکەن:

 

1..دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیی گشتی و نەخۆشخانەکان.

2.. بۆ هەر کارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.

3.. لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.

4.. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.

5.. ڕووماڵ و هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنیا لەڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەراتییەکان دەبێت.

6.. ئاماری ڕۆژانە دەبێت لەماوەی (٢٤) کاتژمێر لەڕێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە (٨) ی بەیانی تاکوو (٨) بەیانی ڕۆژی دواتر ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەراتیە گشتیەکان.

 

7..ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.

8.. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین و سوتەمەنیەکان بکرێت.

9.. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراک بکرێت.

10.. هێڵەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە.

11.. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆڕینگە دەرەکییەکان کراوە بن و هەموو سەردان و زانیارییەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکرێت.

12.. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیایی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت.

13.. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت.

14.. تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (122) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بەشێوەی (24) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.

 

15.. تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشییە گوازراوەکان و چاودێریی تەندروستی) بەردەوام بن لە بەدواداچونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.

16.. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام بێت.

17.. بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی پشکنینی کۆرۆنا و چارەسەری.

18.. دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ پێدانی ڤاکسین لەڕۆژانی پشوو لەکاتی پێویست.

Back to top button