درۆنێکی نەناسراو لە بامەڕنێ کەوتە خوارەوە
کاتژمێر 11:30 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی بامەڕنێ-ی سەر بە قەزای ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک درۆنێک کەوتە خوارەوە.
لەمبارەوە عەگید کورەمارکی، بەرپرسی لیژنەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناحیەی بامەڕنێ لە لێدوانێکدا بۆڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، درۆنێک لە نزیک لیژنەی پارتی لە ناحیەی بامەڕنێ کەوتە خوارەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی بە ناوچەکە گەیاندووە
هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە ، تائێستا نازانرێت کە درۆنەکە لە بارەگای سەربازی تورکیا لە ناو فڕۆکەخانەی بامەڕنێ دەرچووە، یان لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە ئاراستەی بارەگای تورکیا کراوە.