کۆشکی سپی : ئەنجامی کۆتایی نوێبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ، گرێدراوی بڕیاری ئێرانە

 

جۆن کێربی، ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی  ڕایگەیاند  ، دانووستانەکان سەبارەت بە بوژاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران کۆتایی پێهاتووە ، تەنیا ماوەتەوە ئێران بڕیاری کۆتایی لە سەر بدات .

 

بە وتەی ئەم بەرپرسەی کۆشکی سپی، ئیدارەی جۆ بایدن هەروا پابەندە بەوەی هەرگیز ڕێگە بە ئێران نەدات چەکی ئەتۆمی پەرەپێبدات.

 

ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی سێشەممە، جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند کە دەقێکی نوێی پێشکەش کردووە بە مەبەستی شکاندنی بنبەستی دانوستانەکان بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5+1

 

جۆزێپ بۆرێل لە یاداشتێکدا کە لە ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزدا بڵاوکراوەتەوە نووسیویەتی کە لە دەقەکەدا وردەکاری هەڵگرتنی سزاکان و هەروەها ئەو هەنگاوە ئەتۆمیانەی کە دەبێت ڕەچاوبکرێن  خراوەتەڕوو بۆ ئێران ، لەوە زیاتر هیچ جۆرە ئاڵ و گۆرێک لە ڕێککەوتنەکەدا ڕوونادات .

.

Back to top button