چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوایه‌ك له لایه‌نه سییاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوا لە پارتی و یەکێتی دەکات دانووستاندن و گفتوگۆی زیاتر بکەن بۆ رێککەوتن لەسەر یەک بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، داواش دەکات لایەنە سیاسییەکان پێش دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لەسەر پرسی وادە دەستوورییەکانەوە کۆک بن.
لە ڕاگەیاندراوەکەی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا هاتووە ، هه‌وڵه‌كانمان بۆ راستكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسیی له عێراق به‌رده‌وامه، كه خه‌ریك بوو به‌ره‌و ئاراسته‌ی نادیار ببرێت.
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە ، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له رێككه‌وتن به‌رده‌وام ده‌بن.
لە کۆتاییدا سەبارەت داواکراوە “به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆككۆمار، ته‌واوی هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كان بۆ ته‌واوكردنی رێككاره ده‌ستوورییه‌كان یه‌كهه‌ڵوێست بن”.
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، محه‌ممه‌د شه‌یاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان كرد.