دابەشکردنی مووچە بەشێوەی ئەلیکترۆنی تەنھا جێبەجێكردنی ماوه‌

 

ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان، ئەرشەد حوسێن لە لێدوانێکدا بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک ئاشکرای دەکات ،  “حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەرێگەی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری سیستەمی مووچە دەکاتە کارت و ئێستا سیستەمەکە تەواو بووە و لە ھەولێر ئامادەیە و سێلڤەری بۆ ئامادەکراوە و تەنھا لە سلێمانی ھەندێک کێشەی سێلڤەر ماوە ئەگەرنا وەکو ئەوەی لە تەکنەلۆژیا و زانیاری سیستەمەکە تەواو بووە و تەنھا ماوە جێبەجێ بکرێت”.

 

هەروەها ئەرشەد حوسێن ئامژەی بەوەشکرد : “مووچە دەبێتە کارت و بەشێوەی ئەلیکترۆنی وەکو کی کارت لە بەغدا کە ئەوان ئەتوانن لە ھەولێریش مووچە وەرگرن و لە ھەرێمیش دەتوانن لەو بانکانە مووچە وەرگرن کە بۆیان دیاریدەکرێت”.

Back to top button