ئەمریکا بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ئەلبانیا سزای ئێرانی دا
ئەمریکا ڕۆژی هەینی گەمارۆ نوێیەکانی بەسەر ئێراندا سەپاند. ئەم سزایانە دوای تۆمەتبارکردنی ئێران بە تێوەگلانی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ئەلبانیا دەسەپێندرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، وەزارەتی ئیتلاعات و ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعاتی ئێران “بەهۆی تێوەگلان لە هێرشێکی ئەلیکترۆنی بەرفراوان بۆ سەر ئەلبانیا” سزا دراون