حسێن یه‌زدان په‌نا: تا ئێستا 4 شه‌هید و ده‌یان بریندارمان هه‌یه‌

فەرماندەی هێزەكانی پارتی ئازادی كوردستان (پاک)، دووپاتیکردەوە کە “هێرشی چڕ”ـیان کراوەتەسەر و “زیانی زۆری گیانی”ـیان هەیە.

 

حسێن یه‌زدان په‌نا فەرماندەی هێزەكانی پارتی ئازادی كوردستان (پاک)، رایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی بۆردوومانی هێزه‌كانی سوپای پاسداران، بۆسه‌ر باره‌گاكانی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی ئازادی دیموكراتی كوردستان له‌ پردێ، تا ئێستا 4 شه‌هید و ده‌یان بریندرمان هه‌یه‌.

 

یه‌زدان په‌نا گوتیشی : لە کاتژمێر 10:20 خولەكی ئه‌م به‌یانییه‌، پۆلێك درۆن و ژمارەیەك درۆنی مووشەكهاوێژ، هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی سوپای میللی كوردستان (پارتی ئازادی كوردستان) كە بەرەیەكی فەرمییە و بەرامبەر بە داعش و تیرۆریستانی دیكە. بە خەستی بۆردومانیان كرد.

Back to top button