وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سەرکۆنەی بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەکات
وەزارەتی دەرەوەی عێراق له راگەیەنراوێکدا، لەبارەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی ئێران رای گەیاند:” بە توندترین شێوە ئیدانەی بەئامانجگردنی چوار ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان به تۆپ، موشه‌ك و 20 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی خۆكوژ ده‌كه‌ین، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك کەس گیانیان له‌ده‌ستداوە و بریندار بوون.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاندووە:” لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی بۆردومانە یەک لە دوای یەکەکان دەکەین.