مسته‌فا هیجری: تووڕه‌یی خۆتان له شه‌قامه‌كانی كوردستاندا پێشان بده‌ن
مسته‌فا هیجری به‌رپرسی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ریی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، دوای ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای پاسداران كردیه سه‌ر باره‌گاكانی حزبه‌كه‌ی، له په‌یامێكدا داوا له خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد، تووڕه‌یی خۆیان له شه‌قامه‌كانی كوردستان پێشان بده‌ن.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه، جارێكی تر كۆماری ئیسلامیی ئێران له رێی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌كه‌وه، هێرشی كرده سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حزبی دیموكرات و لایه‌نه‌كانی تری كوردستان، چه‌ند كه‌سێك له رۆڵه خه‌باتكاره‌كان شه‌هید و بریندار بوون.
ئه‌و له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، ده‌مه‌وێ پێتانی رابگه‌یه‌نم كه ئه‌وان هه‌رگیز ناتوانن ئیراده‌ی رزگاری و ئازادیخوازیی ئێمه له ناو ببه‌ن.
مسته‌فا هیجری داوا له خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات تووڕه‌یی خۆیان له شه‌قامه‌كانی كوردستاندا پێشان بده‌ن، جارێكی تر بیسه‌لمێنن كه ئه‌وه‌ی ناتوانێ كوردستان به چۆكدا بێنێ، هێرش و سه‌ركوتی داوا ڕه‌واكانمانە. ئیراده‌ی خه‌ڵك، چۆك به هه‌موو دیكتاتۆرێك دادێنێ.
ئەمە لە كاتێكدایە كە لە بەیانیی ئەمڕۆ، كۆماری ئیسلامیی ئێران سێ جار بنكە و بارەگا و كەمپی كوردانی رۆژهەڵاتی لە ناوچەكانی (زڕگوێز) لە سلێمانی، پردێ و كۆیە لە هەولێر كردووە.